هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە ئەمنیەکان ئه‌مبارێكی چەكوتەقەمەنی دەدۆزنەوە لە بەغدا

هێزە ئەمنیەکانی عێراق چوارشەممە (20 ئەیلول) هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەیەکی ژێرزەمینی کە بەکاردەهات بۆ شاردنەوەی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی دەوری بەغدادا هێزەکانمان دەستیانگرت بەسەر مادده‌ مەترسیداره‌كانی تیرۆرستاندا."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "هێزە هاوبەشەکان لە قەرە گولی باشوری بەغدا چوار بۆمبی دەستكرد، 15 هاوەن، حەوت موشەکی دژە تانك، رومانە و نزیکەی 200 کیلۆ مادەی تەقەمەنی بەهێزیان دۆزیەوە لە حەشارگەیەكی بە وریایی داپۆشراوی ژێرزەمینیدا."

هەروەها رایگەیاند: "سوپا سێ گومانلێکراویشی لە نزیك حەشارگەکە دەستگیرکرد وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500