2017-09-20

هێزەکانی عێراق دەگەنە قەراغ عەننە

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

حەوت گوندی دەوروبەری عەننە گیراونەتەوە لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە 24 کاتژمێردا لە دەستپێکی هێرشەکەوە بۆ گرتنەوەی ئەو شارۆچکەیەی پارێزگای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چوارشەممە (20 ئەیلول) رایگەیاند.

راشیگەیاند كه‌ ئێستا هێزەکانی عێراق گەیشتوونەتە قەراغ عەننە.

وتوبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق گوندەکانی مەسیلە، نوور، دانکییە، تەحمانییە، عەنایین، عوبێد و سەعدیان لە دەوروبەری عەننە ئازادکردووە و پێشتریش گەیشتوونەتە قەراغ گەڕەکی شیشان و حەی سناعە کە گەڕەکە یەکەمەکانی عەننەن."

وتیشی: "ئەندامانی گروپە تیرۆرستیەکە پاشەکشەدەکەن هەرکاتێك ئێمە رووبەڕوویان دەبینەوە و ورەیان زۆر نزمە."

هەروەها وتی: "هیوادارین هێڵی بەرگری یەکەمیان بشکێنین لە قەراغ شارۆچکەکە لە چەند کاتژمێری داهاتودا." ئاماژەشیدا به‌وه‌ی داعش زیانی قورسی به‌رکەوتووە لە شەڕی زەمینی و هێرشی ئاسمانیدا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha