هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بۆ شەڕی قائیم گرددەبنەوە

ئامادەکارییەکان بۆ رزگارکردنی شاری قائیمی خۆرئاوای عێراق لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) نزیکن له‌ تەواوبوون، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دووشەممە (18 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دولەیمی بە دیارونای وت شەممە "هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە ئامادەکاری بۆ شەڕی قائیم، یەك رۆژ دوای رزگارکردنی عەکاشات".

وتی هێزەکانی سوپا و پۆلیس، بە پاڵپشتی خێڵەکان، دەستیانکردووە بە ئامادەکاری بۆ شەڕەکە و وتیشی نامیلکە بەردراوەتەوە تا هۆشداری بدرێتە خەڵك و رێنمایی سەلامەتییان بدرێتێ.

وتیشی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیانکردووە بە بەئامانجگرتنی هێڵەکانی پێشەوەی داعش نزیك بە شارەکە و تێكشکاندنی بنکەکانی موشەكهەڵدانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500