هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێکدادەدەن لەگەڵ ئەندامانی داعش لە ئەنبار

هێزەکانی عێراق 12 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لەکاتی شەڕدا له‌ خەسفەی رۆژئاوی ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (14 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت: "هێزە سەربازیەکانی عێراق چوونە خەسفە لە بەرەبەیانی پێنجشەممەدا و لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا پێکیاندادا کە بە ئارپیجی هێرشیانکردە سەر سوپا وەك هەوڵێك بۆ وەستاندنی پێشڕەوییان."

وتیشی: "دوانزە تیرۆریست کورژان و ژمارەیەکیش برینداربوون و دەستگیرکران لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا." ئاماژەشی دا بەوەی "هێزەکانمان بەتەواوی ناوچەکەیان کۆنترۆڵکرد دوایئەوەی تیرۆریستە ماوەکان هەڵهاتن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500