هه‌واڵه‌كانی عێراق

لانیکەم 50 کەس کوژران لەو هێرشانەی داعش لەئەستۆی گرتن لە باشوری عێراق

لانیکەم 50 کەس کوژران لەنێویاندا چەند ئێرانیەك، پێنجشەممە (14 ئەیلول) لە دوو هێرشی چەك و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا لە نزیك شاری ناسریە لە باشوری عێراق، بەرپرسانی نێوخۆیی رایانگەیاند.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسی پڕوپاگەندەی داعش بڵاوکرایەوە.

جێگری سەرۆکی تەندروستی لە پارێزگای زیقار کە ناسریە ناوەندەکەیەتی، عەبدول حسێن جابری، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ژمارەکە ئێستا گەیشتۆتە 50 کوژراو و 87 بریندار."

جابری هۆشداریدا ژمارەی کوژراوان لەوانەیە بەرزبێتەوە کە زۆربەی برینداربووان لە حاڵه‌تی مه‌ترسیداردان.

بەرپرسان رایانگەیاند هێرشی یەکەم لە نزیك رێستورانتێك ئەنجامدرا کە بەماوەیەکی کەم دوای ئەوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خاڵێکی پشکنینی ئەمنی لە هەمان ناوچە کردە ئامانج.

سەرچاوە ئەمنیەکان وتیان هێرشبەران خۆیان وەك ئەندامانی حەشدی شەعبی نیشانداوە.

ئەو ناوچەیەی کرایە ئامانج لەلایەن زیارەتکاری شیعە و سەردانیکەرانه‌وه‌ بەکاردێت کە لە ئێرانی دراوسێوە هاتوون بۆ شارە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا له‌سه‌رووتره‌وه‌، هەرچەندە زیقار پێشتر توندوتیژیی له‌و جۆره‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500