هه‌واڵه‌كانی عێراق

حکومەت دەڵێت داعش لە له‌سه‌دا 90ی عێراق دەرکراوە

هێزەکانی عێراق، بە پاڵپشتی هاوپەیمانان، له‌سه‌دا 90 وڵاتەکەیان رزگارکردووە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، حکومەتی عێراق سێشەممە (12 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی حکومەتی عێراق سەعد حەدیسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیدا وتی: "سێ ساڵ لەمەوبەر، داعش نزیکەی له‌سه‌دا 40ی عێراقی کۆنترۆڵکردبوو."

وتی: "بەڵام ئەمڕۆ، گروپەکە شکستی پێهێنراوە لەسەر زەمین و له‌سه‌دا 90ی شار و ناوچەکان کە بەدەستیەوە بوون رزگارکراون."

هه‌روه‌ها وتی: "ئەو شارانەی ماون بەمزوانە رزگاردەکرێن و لاپەڕەی داعش هەڵدەدەینەوە تا 2018 ببێتە ساڵی بنیاتنانەوە و بیناکردن."

وتیشی دەستکەوتە سەربازییەکانی عێراق پێشبینیەکانی تێپەڕاندووە، چونکە هەندێك پێشبینییان کردبوو رزگارکردنی شارەکانی عێراق 10 ساڵی دەوێت.

وتی: "بەڵام، داعش ئێستا شکستی پێهێنراوە بەهۆی هەوڵی عێراقیەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500