هه‌واڵه‌كانی عێراق

بنكه‌كانی پۆلیس لە تەلەعفەر دەکرێنەوە و ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە دەستپێدەکات

یەکەمین سێ بنكه‌ی پۆلیس لە تەلەعفەر کرانەوە لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنێك دەستیپێکرد بۆ پاککردنەوەی شارەکە و نەهێشتنی پاشماوەکانی جەنگ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە (6 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا رەسوڵ وتی: "ئه‌ندامانی پۆلیس بڵاودەکرێنەوە لە چەندین بازگەدا و یارمەتیی رێکخستنی شارەکە دەدەن و ماڵەکان دەگەڕێن بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ هەڕەشەیەکی تیرۆریستی یان بۆمبێك جێنەماوە و موڵکوماڵی هاوڵاتیان بپارێزن لە دزی."

وتیشی: "ئەمە رێگە خۆشدەکات بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان."

هه‌روه‌ها وتی هاوکات، کەمپینێكی به‌رفراوانی پاککردنەوە دەستیپێکرد لە تەلەعفەر بۆ لابردنی پاشماەوی ئۆتۆمبیل، بینا، پاشەڕۆ و پاشماوەی شەڕ، کردنەوەی رێگەکان و بڵاوکردنەوەی دەرمانی دژەمێروو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500