بەرپرسانی هاوپەیمانان دووشەممە (4 ئەیلول) پیرۆزباییان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد بەهۆی سەرکەوتوانە دەستگرتن بەسەر مزگەوتی گەورەی رەققەدا.
لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسانی هێزی ئاوێتەی ئۆپەراسیۆنی ئیرادهی شێلگیر رایانگەیاند كه گرتنی رەققەی کۆن و مزگەوتە گەورەکەی خاڵی وەرچەرخانە لە شەڕدا بۆ شکستپێهێنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە رەققە و سوریا.
بەیاننامەکە راشیگەیاند هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییەکە بە هەزاران مەدەنییان گواستۆتەوە و زۆری هەوڵیداوە زیانگهیاندن به ژێرخان کەمبکاتەوە، لەوانه مزگەوتە کۆنەکە.
مزگەوتی گەورە کۆنترین مزگەوتی شارەکەیە و لە 2014وە لەژێردەستی داعشدایە.
وتەبێژی هاوپەیمانان، عەقید رایان دیلۆن، وتی: "ئازادکردنی ئەو سیمبۆڵه مێژووییە شایەتییە لەسەر خۆتەرخانکردن و بوێریی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕیاندا بۆ شکستهێنان بە داعش لە رەققە."
وتی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستکەوتی بەردەوامیان هەبووە لە ناوچه سهرنشینیهكانی شارەکەدا، گەڕەك بە گەڕەك شەڕیانکردووە و هەموو رۆژێك فشاری زۆرتریان خستۆتەسەر داعش لەکاتێکدا مەدەنیەکانیشیان دهگواستەوە."