هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی خۆکوژیی داعش لە سەلاحەدین شکستی پێهێنرا

هێزە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (4 ئەیلول) شکستیان هێنا بە پیلانێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە کافێیەکی لە شاری بەلەدی پارێزگای سەلاحەدین کردبووە ئامانج، وەزارەتی ناوخۆ سێشەممە رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەته‌كه‌، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت: "هێزێکی هاوبەشی پۆلیس و سوپا شەوی دووشەممە شکستیان بە پیلانێکی گەورەی داعش هێنا کە کافێیەکی لە بەلەد کردبووە ئامانج بە بەکارهێنانی چوار خۆکوژ کە دزەیانکردبووە ناو باخەکانی باشووری شارەکەوه‌ لە هەوڵێكدا بۆ بەئامانجگرتنی مەدەنیەکان."

مەعن وتی: "دوای دوو کاتژمێر لە پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستاندا، هەموویان کوژران لەکاتێکدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500