هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق حەشارگەکانی داعش دەکەنە ئامانج لە تەلەعفەر

هێزەکانی عێراق لانیکەم 20 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ راماڵینی شەڕکەرە ماوەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری تەلەعفەر، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سێشەممە (5 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبیژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوپا بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکیانداداوە لەگەڵ تیرۆریستە ماوەکانی دەوروبەری تەلەعفەر و عەیازیە."

وتیشی: "لانیکەم 50 تیرۆریست کوژراون و چەك و ئۆتۆمبێل و تەقەمەنیەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە." ئاماژەشیدا به‌وه‌ی هێزەکانی عێراق لە ئێستادا کێڵگەكان و ناوچە بیابانیه‌كه‌ی دەوروبەری تەلەعفەر شه‌نوكه‌وده‌كه‌ن.

سەرەکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە 31 ئاب رایگەیاند هێزەکانی عێراق بەتەواوی شاری تەلەعفەریان گرتۆتەوە لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری لە دەستی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500