شا عەبدوڵای ئەردەن سێشەممە (29 ئاب) وتی هیواخوازە ئاگربەستی ئەمدواییە لە باشوری سوریا فراوانبکرێت بۆ بەشەکانی تری وڵاتەکە بۆ هێنانەکایەی ئاشتییەکی دانوستان لەسەرکراو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
شانشینەکە سنورێکی هاوبەشی 370 کیلۆمەتری لەگەڵ سوریا هەیە کە زیاتر لە 330,000 کەس کوژراون و ملیۆنانیش ئاوارەبوون لەوکاتەوەی کێشەکە رویدا لە 2011.
ئاگربەستیك هێنرایهكایهوه لەلایەن ئەردەن و روسیا و ئەمریکاوه لە پارێزگاکانی باشوری سوریا، دەرعە و قونهیتره و سوێیدە كه بهڕادهیهی زۆر جێبەجێکراوە لەوکاتەوەی کاری پێکراوە لە 9 تەمموزهوه.
شا عەبدوڵا لەکاتی سەردانێکیدا بۆ کەنەدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرەکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودیۆ، وتی: "ئێمە هیوادارین لە سوریا ئاگربەستەکەی باشوری رۆژئاوا لە ناوچەکانی تری وڵاتەکەش دوبارەببێتەوە و رێگا خۆشبکات بۆ چارەسەرێکی سیاسی کە پاراستنی سنوری وڵاتەکە مسۆگهربكات و کۆتایی به خوێنڕشتن بهێنێت."