هه‌واڵه‌كانی عێراق

داوادەکرێت لێکۆڵینەوە بكرێت لە بێسەروشوێنان و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەڕی سوریا

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ چوارشەممە (30 ئاب) داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی کرد بۆ گەڕان بەدوای چارەنوسی هەزاران کەسدا کە بێسەروشوێن بوون لە شەڕی سوریا و دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

زیاتر لە 330,000 کەس کوژراون و بە ملیۆنانیش ئاوارەبوون بەڵام رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت ژمارەی راستەقینەی ئەوانەی بێسەروشوێنن ناتوانرێت دیاریبکرێت کە زۆربەی گرتوخانەکان بەڕووی کەسانی دەرەوەدا داخراون.

رێکخراوەکە وتی: "دەبێت دەستبەجێ دەزگایەکی سەربەخۆی بەرپرس لە لێکۆڵینەوەی چارەنوس و سۆراخی بێسەروشوێنان و پاشماوەی نەناسراوەی مرۆڤ و گۆڕی بەکۆمەڵ لە سوریا دروستبکرێت."

رێکخراوەکە ئەو داوایەی لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی نێودەوڵەتی قوربانیانی بێسەروشوێنانی زۆرەملێ.

ساڵی رابردوو تیمێکی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێ و داوایکرد بارودۆخەکە رەوانەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتیه‌كان بکرێت.

رێکخراوە چاودێرییەکە رایگەیاند پشکنینەکە "دەبێت راسپاردەیەکی فراوانی هەبێت بۆ لێکۆڵینەوە، لەنێویاندا بە پێداچوونەوە بە هەموو تۆمارە فەرمیەکاندا و ئه‌نجامدانی چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ هەر بەرپرسێك."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500