هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێك به‌رپاده‌كات لە بیابانی ئەنبار

ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی پشکنین بۆ پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار لە ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستیپێکرد رۆژی سێشەممە (29 ئاب)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وتی یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ئۆپەراسیۆنی کنە و پشکنین ئەنجامدەدەن بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەندامانی داعش و تێکشکاندنی پێگەکانیان.

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە کیلۆ 160ی خۆرئاوای رەمادی دەستیپێکرد تا ده‌گاته‌ رووتبە و بەرەو باکور و بەدرێژیی 100 کیلۆمەتر بۆ نێو روتبە و وادی حۆران."

هه‌روه‌ها وتی ئەو هه‌ڵمه‌ته‌، کە پاڵپشتیی ئاسمانیی فراوانی پێدەگات لەلایەن کۆپتەرەکانی عێراق و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، تائێستا بۆتەهۆی دۆزینەوەی حەشارگەیەکی چەك و ئەو تەنکەرانەی داعش بەکاریدەهێنان بۆ پڕکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکانی بە گاز پێش هێرشە تیرۆریستییەکانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500