منداڵانی هەڵاتوو لە رەققەی سوریا "ناڵاندویانه" بهدهست چەندین ساڵ ژیانهوه لەژێر فەرمانڕەوایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، رێکخراوی منداڵپارێز دووشەممە (28 ئاب) رایگەیاند.
ئەم رێکخراوە ناحکومیە هۆشداریدا چەندین ساڵی پێدەچێت تا لاوانی ژێردەستی داعش بتوانن بەسەر برینە دەرونیەکانیاندا زاڵبن.
منداڵپارێز چەندین منداڵ و خێزانەکانیانی دواندووە کە لە شارەکە هەڵهاتوون کە هێزەکانی سوریای دیموکرات تیایدا جەنگاوە بۆ تێکشکاندنی داعش.
بەڕێوەبەری منداڵپارێز لە سوریا، سۆنیا خوش، وتی: "منداڵانی رەققە رەنگە بە رواڵەت ئاسایی دەربکەون بەڵام لەناخەوە ئازاردەچێژن بەهۆی ئەوەی بینیویانە."
نزیکەی 25,000 کەس، زۆربەیان منداڵ، بە گیرخوادویی لە رەققەدا ماونهتهوه. نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وچانێکی شەڕی کردووە بۆ رێگەدان بە مەدەنیانی ماوە تا هەڵبێن.
منداڵپارێز پشتیوانیی رێڕەوی سەلامەتی دەکات بۆ منداڵان و خێزان بەڵام رایگەیاند ئەوە تەنیا سەرەتای پڕۆسەیەکی درێژترە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی مێشکیان.
خوش وتی: "زۆر گرنگە کە ئەو منداڵانەی توانیویانە بە زیندوویی بهێننەدەرەوە پشتیوانی دەرونییان بۆ دابینبکرێت بۆ یارمەتیدانیان تا بەسەر كۆسپی دهروونیی بینینی توندوتیژی و دڕندەییدا زاڵبن."
وتیشی: "ئێمە مەترسیی سەرکۆنەکردنی نەوەیەکی منداڵمان دەبێت کە به درێژایی ژیان ئازاربچێژێت ئەگەر پێداویستییهكانی تەندروستیی دەرونییان بۆ دابیننەکرێت."