بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رزهیج وتی هێزەکانی عێراق زیاد لە 100 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکردووە لە سێ مانگی رابردوودا بەیارمەتی خەڵکی ناوچەکە.
رزهیج بە دیارونای وت هاوکاریی خەڵکی شارەکانی ئەنبار لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا لەم مانگانەی دواییدا زۆر زیادیکردووە.
وتی: "لە ماوەی سێ مانگدا زیاد لە 100 تیرۆریستمان دەستگیرکردووە بەهۆی زانیاری پێدانی هاوڵاتیانهوه دەربارەی شوێنی تیرۆریستان، لەنێویاندا سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش."
وتیشی: "ئەمە گەشبینمان دەکات بەوەی گروپەکە لە دوایین رۆژەکانی ژیانیدایە."