هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 2 گەڕەکی تەلەعفەر ئازاددەکەن

هێزەکانی عێراق سێشەممە (22 ئاب) دوو گەڕەکیان لە دوایین قەڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تەلەعفەر گرتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سوپا کۆنترۆڵی تەواوەتی گەڕەکەکانی کیفاح و نوری کردووە، دوو رۆژ دوای دەستپێکی هێرشێکی فراوان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت هێزی ئاسمانی عێراق نامیلکەی بەسەر تەلەعفەردا بەردایەوە کە رێنمایی بۆ مەدەنیەکان تێدایە تا لە ماڵەوە بمێننەوە و لە پێگەکانی داعش دووربن.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند تیمەکانی "وەڵامی هەزاران مەدەنیی هەڵاتووی تەلەعفەریان داوەتەوە لەوەتەی هه‌ڵمه‌ته‌ سەربازییەکە دەستیپێکردووە".

ئەم دەزگایەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند كه‌ لە هەینیەوە، زیاد لە 3,000 کەس گەیشتوون بە دوو پێگەی کتوپڕی رێکخراوەکە، زۆرێکیان تەنیا جلەکانیان به‌كۆڵیانه‌وه‌ بوو.

دەزگای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان (کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان) رایگەیاند زیاد لە 9,000 كه‌س گەیشتوونه‌تە ناوه‌ندی راگوزەری حەمام عەلیل لە هەفتەی رابردوودا و ئامادەکاریی دەکات بۆ جێکردنەوەی نزیکەی 30,000 کەسی دیکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500