چەکداران پۆلیسێك و حەوت لە ئەندامی خێزانهكهیان لە کەرکوك کوشت، لەنێویاندا دوو منداڵ، لە هێرشێکی بەیانیی هەینی (18 ئاب) و لە ماڵی خۆیاندا نزیك بە شاری کەرکوك لە باکور، بەرپرسێکی عێراقی بە دیارونای وت.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك، عەقید سەلام جاف، بە دیارونای وت: "گروپێك لە تیرۆریستانی داعش هێرشیانکردە سەر ماڵی ئەفسەرێکی پۆلیس لە گوندی مەلحە، خۆرهەڵاتی دبس و پێنج کوڕیان کوشت، دوانیان منداڵ بوون، لەگەڵ برازاکانی کە بە سەردان لەوێبوون."
وتی: "هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و پێشمەرگە توانییان تیرۆریستان دەستگیربکەن و دوانیان بکوژن، لەکاتێکدا ئەوانیدی توانییان هەڵبێن."