هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان بەرپەرچی هەوڵی داعش دەدەنەوە بۆ دزەکردنەنێو عێراق لە سوریاوە

هێزەکانی عێراق، پاڵپشت بە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، بەرپەرچی هەوڵێکی دزەکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دایەوە لە سوریاوە بۆ نێو عێراق، بەیانی دووشەممە (14 ئاب)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت هێزە هاوبەشەکانی عێراق 12 ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسلیان تێکشکاند کە تیرۆریستانی داعشیان هەڵگرتبوو لە رەبیعەی سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا.

وتی لەگەڵ توندڕەوەکاندا بەیانی دووشەممە پێکیاندادا و رێگرییان لێکردن لە دزەکردنە نێو عێراقەوە.

وتیشی: "نزیکەی 35 تیرۆریست کوژران یان برینداربوون و 12 ئۆتۆمبیل کە چەك و تەقەمەنییان تێدابوو تێکشکێندران و وایکرد ئەندامانی دیکەی داعش هەڵبێن بۆ شارۆچکە سورییە نزیکەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500