وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (11 ئاب) وتی تۆڕێکی 23 کەسی کە بازرگانییان بە مرۆڤەوە کردووە بە رفاندن و فرۆشتنی منداڵان و بازرگانی بە ئەندامانی جەستەیانەوە لە بەغدا، ههڵوهشێندرایهوه لەم هەفتەیەدا.
وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعن بە دیارونای وت: "دوای چەندین هەفتە لە چاودێریکردن، هێزیكی ئۆپەراسیۆنی تایبەت یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانیان لەناوبرد، کە خەریکی رفاندن و بازرگانیکردن بوون بە مرۆڤهوه لەگەڵ فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ."
مەعن وتی هێزە تایبەتەکان هەڵیانکوتایهسەر دوو بینا کە سەربە تۆڕە تاوانکارەکە بوون لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای بەغدا.
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان چەند قوربانییەکیان ئازادکرد، كه زۆربەیان منداڵ بوون، هەروەها 23 ئەندامی تۆڕەکەیان دەستگیر کرد، لەوانە 18 ژن کە عێراقی نەبوون و دانیشتووی بەغدا بوون."