هێزە ئەمنیەکانی عێراق هەینی (11 ئاب) تەقەیان لە خۆکوژێك کرد کە خەریکبوو لەنزیك بازگەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار خۆی بتەقێنێتەوە، وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "تیرۆریستێك کە بۆمبی لەخۆی بەستبوو، پلانی خۆتەقاندنەوەی هەبوو لەنێوان کارمەندانی ئەمنیی بازگەی نەزرەدا لە روتبە، کە لەوێ بە دەیان خەڵکی ئاوارە گردبوبوونهوە."
خۆکوژەکە هەوڵیدا میلی بۆمبەکە رابکێشێت لهکاتێكدا هێزە ئەمنیەکان ویستیان دەستگیریبكهن و ناچاربوون دەستبەجێ بیکوژن و تهقهمهنییهكان پوچەڵبکەنەوە.
بەیاننامەکە رایگەیاند: "خۆکوژەکە ناسراوەتەوە و لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ رووداوەکە."