راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە پێنجشەممە دەرچووە (10 ئاب)، دەڵێت "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەردەوامە لە "هاندان و رێگەخۆشکردن" بۆ هێرشی جیهانی و ناردنی پارە بۆ هەوادارەکانی، ئەمهش سەرباری ئەو گورزە سەربازییانەی بەریکەوتووە لە قەڵاکانی لە سوریا و عێراق.
دهقه 24 لاپەڕەییەکە، کە لەلایەن پانێڵێکی شارەزایانی ئەنجومەنی ئاسایشهوه ئامادەکراوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ دەرەوە نێردراوە -- کە زیاتر بە بڕی کەم دەنێردرێت بۆ ئەوەی پێی نەزانرێت -- لە کاتێکدایە کە داعش هەوڵە جیهانیەکانی زیادکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش.
بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس شارەزایان دەڵێن سەرچاوە داراییەکانی داعش ئێستاش پهیوهستن بە قازانجی نەوت و سەپاندنی باجهوه بەسەر دانیشتوانی ناوچهكانی ژێردهستی.
بهگوێرهی راپۆرتەکە لە دەرەوەی ئەوروپا، داعش دەخوازێت شوێنپێکانی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا فراوان بکات.
راپۆرتهكه ئاماژەی بهوهش کرد كه ژمارەی "چەکدارە تیرۆریستە بیانیەکان" کە چوونەتە عێراق و سوریا "بە بەردەوامی لە کەمبوونەوەدایە. زیاتر لەوەش، رەوشی دارایی ناوخۆی داعش بەردەوام لە تێکچووندایە،" بەتایبەتی بەهۆی فشاری سەربازییەوە لەسەر گروپەکە.
سهرنجی تایبەتی پێویستە بدرێتە ئەو هەرزەکارە رادیکاڵانەی دەگەڕێنەوە ماڵ دوای ئەوەی راهێنانی چڕوپڕی داعشیان بینیوە. ئەم گروپە پێویستی بە "ئاگاداربوونی تایبەت هەیە لەگەڵ چەند ستراتیژییهك کە پاراستنی یاساییانەی كهمتهمهنان رهچاوبكات."
راپۆرتەکە وتیشی ئەو بەرگرییە توندەی لە موسڵ کرا دەریخست فەرماندەیی داعش و بونیادی کۆنتڕۆڵکردنی "بە تەواوەتی تێکنەشکاوە" و وەك "مەترسییەکی سەربازی گەورە" ماوەتەوە.