هێزەکانی عێراق گەمارۆی شاری تەلەعفەری پارێزگای نەینەوایان داوە وەك ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێك بۆ رزگارکردنی لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (10 ئاب) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق بەتەواوی لە هەموو لایەکەوە دەورەی تەلەعفەریان داوە وەك ئامادەکاری بۆ هەڵکوتانە سەر شارەکە."
وتیشی هەموو رێگاكانی شمهكپێگهیشتن و دەروازەکانی دهرچوون و هاتنهناوهوه کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە بەکاردههاتن، دابڕێنراون و ئاماژەشیدا بهوهی شەڕکەرانی گروپەکە ئێستا لەناو شارەکەدا گیریانخواردووە.
هەروەها وتی: "هێرشی رزگارکردنی شارەکە لهدهستپێكردندایه."