ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (10 ئاب) رایگهیاند بۆردومانهكانی رژێمی سوریا لە دوو شوێن کە بەشێكن لە "ناوچەی هێورکردنەوە" چوار هاوڵاتی کوشتووە.
یەکێکیان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە "ناوچەیەکی ئارام" لە ناوەندی سوریا کوژرا، سیانی دیکەش لە تۆپبارانی ناوچەیەکی هاوشێوەدا لە نزیك پایتەخت کوژران، بەگوێرهی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ.
روانگەکە وتی حەوتی دیکە برینداربوون لەو تۆپبارانەی رژێمدا کە سێ مەدەنیی کوشت لە شارۆچکەیەك لە ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدول رەحمان، وتی: "تۆپبارانەکە لە شارۆچکەی حاموریەی دا سهرلهبەیانی پێنجشەممە و ژنێكی کوشت لەگەڵ پیاوێك و منداڵێك."
روانگەکە وتی هێرشەکە رۆژێك دوای ئەوە هات کە بۆردومانهكانی رژێم پێنج مەدەنییان کوشت و 10 كهسی دیکەیان بریندارکرد لە شارۆچکەی كفهر بەتنە لهنزیكیهوه.
هێرشە ئاسمانیەکان هەروەها هەندێك ناوچەی ژێردهستی ئۆپۆسزیۆنیان كردۆته ئامانج له گەڕەکی جوبات لە دیمەشق و گەڕەکی عەین تەرمەی تەنیشتی.
غۆتەی رۆژهەڵات یەکێکە لە چوار "ناوچەی هێورکردنەوە" -- ئەوانەی دیکە لە ناوەندی پارێزگای حومس و باشوری وڵاتەکە و پارێزگای ئیدلیبن -- کە لە ئایاردا لەلایەن تورکیا و ئێران و روسیاوە راگەیەندران دوای دانوستانەکان لە کازاخستان.
نەفرەتی خوا لە باوك و دایکی ئەم ئاژانسی هەواڵە بێت.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت