هه‌واڵه‌كانی عێراق

شانەیەکی تیرۆریستیی داعش هەڵوەشایەوە لە ئەنبار

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار 11 ئەندامی شانەیه‌كی تیرۆریستیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی دەستگیرکرد کە پیلانیان دانابوو بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراق، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار چوارشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە وتی ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ گەڕان بەدوای سێ ئەندامی تری شانەکەدا کە توانیویانە رابکەن و ئاماژەشیدا به‌وه‌ی وێنەی راکردووان بەسەر دەروازەکان و خاڵەکانی پەڕینەوەی زەمینیی پارێزگاكه‌دا دابەشکراون.

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسەر رزه‌یج، بە دیارونای وت: "هێزە تایبەتەکان لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ئۆپەراسیۆنێكی وردیان ئەنجامدا کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی تیرۆریستیی مەترسیدار کە چووبووه‌ ناو یەکێك لە شارە ئازادکراوەکانه‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی هێرش."

وتیشی 11 تیرۆریست دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆری تەقه‌مه‌نی و چەك و تفاق و پارە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیبەسەردا گیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500