هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق چیاکانی حەمرین پاکدەکەنەوە لە داعش

ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا و پۆلیس لە چیاکانی حەمرین، باکوری تکریت، بەتەواوی ناوچەکەی پاککردەوە لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، فەریق موزهیر عەزاوی، چوارشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.

عەزاوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای دیالە وتی ئەو ئۆپەراسیۆنە دوو رۆژییە بەیانی چوارشەممە بە "سەرکەوتنێکی گەورەوە" کۆتایی هات.

وتیشی هێزە هاوبەشەکانی عێراق پێگە و ئەمباری چەك و تەقەمەنیی داعشیان تێکشکاند لە ناوچەکەدا و ژمارەیەك ئەندامی گروپەکەشیان کوشت.

عەزاوی وتی هەروەها "هەموو ئه‌و ناوچەیه‌شیان کۆنتڕۆڵکرد له‌ پارێزگای دیالەوه‌ تاکو سنوری کەرکوك کە سەرجەمی 90 کیلۆمەترە."

وتیشی: "تیرۆرستانی داعش لەمەبەدوا هیچ دەسەڵاتێکیان نیە لەو ناوچەیەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500