هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەندامێکی باڵای داعش دەستگیرکرا لە موسڵ

هێزە ئەمنیەکانی عێراق سێشەممە (8 ئاب) ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد کە بە تۆمەتی تیرۆریزم داواکرابوو، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبیژی وەزارەتەکە، عەمید سەعن مەعن، بە دیارونای وت: "لەماوەی هەڵمەتێکی رۆتینیی گەڕاندا کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانه‌وه‌ ئەنجامدرا، ئەحمەد دولەیمی، ئەندامێکی باڵای داعش کە بە تۆمەتی تیرۆر داواکراوە، دۆزرایەوە کە خۆی لەناو تەنکیەکی ئاودا حەشاردابوو لە گەڕەکی نوری رۆژهەڵاتی موسڵ."

وتیشی دولەیمی چەکێکی رەشاش و ئامێرێکی پەیوەندیکردنی پێگیراوە.

هەروەها وتی: "دەستگیرکردنەکە گرنگیی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی گەڕان پیشاندەدات بۆ ئەو ئەندامانەی داعش کە په‌رشوبڵاوبوونەته‌وە دوای تێکشکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500