هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی گه‌وره‌ دەدەنەوە لە بەغدا

هێرشێکی گەورەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە گەڕەکێکی کردە ئامانج لە پایتەختی عێراق بەرپەرچدرایه‌وە سێشەممە (8 ئاب)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا رایگەیاند: "هێزەکانی دژەتیرۆر دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە خۆیان لەناو بارهەڵگرێکدا حەشاردابوو لە عامریە و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو و 14 بۆمبی دەستی قەبارە جیاواز و چەندین تەقەمەنی و مادەی تەقینەوەیان دۆزیەوە."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "دەستگیرکراوان دانیان بەوەدا نا کە پلانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان هەبووە بۆ بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500