یەکەکانی سوپای عێراق چوار گەڕەکی نوێی خۆرئاوای موسڵیان پاککردۆتەوە لە تەقەمەنی و مینی جێماوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (7 ئاب) رایگەیاند.
فەرماندەییەکە رایگەیاند نزیکەی 1,400 تەن لە تەقەمەنی و ماددەی مەترسیدار لابراون وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپا بۆ پاککردنەوەی شارەکە پێشئەوەی رێگەبدرێت بە دانیشتوان بگەڕێنەوە.
وتەبێژی فەرماندەییەکە ،عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "تیمەکانی ئەندازیاری و دژە تەقەمەنیی سوپا 136 ماڵ و دوکانی تەنراو بە بۆمبیان پوچەڵکردۆتەوە لەگەڵ 79 ئۆتۆمبیلی وەستێنراو و زیاد لە 200 بۆمبی دەستکرد و مینیان پاککردۆتەوە لە خەزرەج، حەدید، جەغیفی، ناوچەی مزگەوتی نوری و شەقامی فەتاح."
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنهكه بەردەوامە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو تەقەمەنی و چەكێك کە لەلایەن داعشەوە جێهێڵراوە لەناوبراون پێشئەوەی رێ بە تیمەکانی نۆژەنکرندەوەی کارەبا و وەزارەتی شارەوانی بدرێت بێنە ناوەوە."
ههروهها وتی: "کاتژمێرەکانی کار درێژکراونەتەوە تا کاری شەو لەخۆبگرێت و دەستکەوتەکانی ئەرکەکە خێراتر بەدەستبگەن."