هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا دژی داعش پێشڕەوی دەکات و نزیکی دێرەزوور دەبێتەوە

لە شەو و رۆژێکدا هێزەکانی رژێمی سوریا پێشڕەوییانکرد دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە باکور و ناوەندی وڵاتەکە و نزیکتربوونەوە لە دێرەزووری پێگەی سەرەکیی شەڕ، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشممە (6 ئاب) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە رژێم "پێشڕەویی بەرچاو"ی بەدەستهێناوە لە باشوری شاری رەققە.

روانگەکە رایگەیاند: "ئێستا تەنیا چوار کیلۆمەتر ماوە لەنێوان هێزەکانی رژێم و شارۆچکەی مەداندا، کە دوایین شارۆچکەیە لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراوە لە دەوروبەری رەققە."

مەدان لەنێوان سنوری پارێزگای رەققە و دێرەزووردایە، کە پارێزگایەکی خۆرهەڵاتە و زیاتر لەلایەن داعشەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

توندڕەوان هێزەکانی رژێم و مەدەنییەکانیان لە نێو پایتەختی پارێزگاکەدا گەمارۆداوە لە 2015ەوە.

رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی شەڕی داعش دەکەن لە باشوری پارێزگای رەققە، بەجیا لە هێرشێك کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ به‌رپاکراوە کە هاوپەیمانێتیەکی عەرەبی-کوردییه‌ و لەناو شاری رەققەدا شەڕدەکات.

روانگەکە رایگەیاند رژێم شەڕی داعشیش دەکات لە ناوەندی پارێزگای حومسدا، کە لەوێ لە شەو و رۆژێکدا دوایین شارۆچکەی ژێردەستی گروپەکەیان لە ناوچەکەدا گرتەوە.

گرتنی سوخنە رێچکەیەك دەکاتەوە بۆ پێشڕەویی رژێم بەرەو دێرەزوور لە بەرەی دووەمەوە.

هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی نەبوو بۆ گرتنی سوخنە لەلایەن حکومەتی سوریاوە.

روانگەکە رایگەیاند شەممە لانیکەم 64 چەکداری داعش کوژران لە پێکدادانیاندا لەگەڵ رژێم و له‌ هێرشی ئاسمانییدا لەسه‌رتاسه‌ری ناوچەی بادیە. لەنێو مردووەکاندا 30 کەسیان لە شەڕی سوخنەدا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500