ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (4 ئاب) لە راپۆرتێکدا وتی هێزە عێراقیەکان گۆڕێكی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە لە شاری رەمادی لە رۆژئاوا کە مهیتی 40 پیاوی تێدایەو لەو باوەڕەدان لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژرابن.
ئەمە یەکێكی دیکەیە لە دهیان دۆزراوهی ترسناكی لهوجۆره لەلایەن هێزەكانی عیراقەوە لەوکاتەوەی توندڕەوەکانیان دەرپەڕاندووه لە ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای عێراق، کە لە 2014 ەوە داگیرکرابوون.
عەمار نوری دولەیمی، بەرپرسێکی کۆمیتەی شەهیدانی پارێزگای ئەنبار، وتی سەری لاشەکان جێگای فیشەکیان پێوەبوو، کە ئاماژەن بۆ ئەوەی لەلایەن داعشەوە کوژراون.
عەقیدێکی سوپا، کە داوایکرد ناوی نەهێنرێت، وتی هێزەکان ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەیان دۆزیوەتەوە لەکاتی گەڕانیاندا لە گەڕەکی تاش لە باشوری رەمادی، پایتەختی پارێزگاکە.
سوپا دهستیگرتهوە بهسهر شارهكهدا لە کانونی یەکەمی 2015.