فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەینی (4 ئاب) رایگهیاند هێزە هاوبەشەكانی عێراق سێ خۆکوژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە و چوارەمیان دەستگیر کردووە و بارەگایەکیان لە رۆخی شارەکە لەناوبردووە.
فەرماندەییەکە له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند: "بهپشتبهستن به زانیارییهكی هەواڵگری دەربارەی بوونی تیرۆریستێك ناسراو بە ئەبو حەیدەر، کە سەرۆکی یەکەیەکی داعش بووە لە هەرێمی باکوری بەغدا، لە ئەبو غرێب، تیمێکی ئۆپهراسیۆنی تایبەت پێکهێنرا و چوونەسەر ئامانجەکە و دەستگیریان کرد."
بەیاننامەکە رایگهیاند كه لێپرسینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکە بووەهۆی ئاشکرابوونی "ماڵێکی حەوانەوەی ژێرزەمینی کە تەکنەلۆژیای نوێی تێدا بوو، هەروەها دوو خۆکوژی داعش و سەرۆکی شانەیەك، ئەبو شاهد، لەوێ دەمانەوە."
راشیگهیاند: "کاتێك هەڵیانکوتایەسەر شوێنەکە، شەڕ روویدا و هەر سێکیان کوژران." ههروهها ئاماژەی بەوەش کرد كه ناوچەکە و ماڵی حەوانەوەکە دهورهدران و چاکەتێکی بۆمبڕێژكراویش پوچهڵكرایهوه.