ئاگربەست لەنێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا لە بەشێکی ناوەندی سوریا کەوتە جێبەجێکردنەوە پێنجشەممە (3 ئاب) دوای ئەوەی رێککەوتن لەسەر پێكهێنانی ناوچەیهكی ئارام، ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند.
ئەو ناوچەیە لە بەشی باکوری پارێزگای حومس سێهەم [ناوچەی لەو شێوەیەیە] پێكبهێنرێت لەو سوریایەی شەتەك بووە بە شەش ساڵ جەنگی ناوخۆ كه بووهته هۆی كوشتنی زیاتر لە 300,000 خەڵك.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا، ئیگۆر کوناشێنکۆڤ، وتی: "لە کاتژمێری 12 بە کاتی ناوخۆ [ی سوریا] هێزەکانی حکومەت و یەکەکانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو بەتەواوەتی تەقەکردن دەوەستێنن."
کوناشێنکۆڤ وتی مۆسکۆ و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیشتونەتە رێککەوتنێك لەسەر "وردهكارییه مهیدانییهكان" بۆ "ناوچەی هێورکردنەوە" لە باکوری حومس دوای دیالۆگکردن لە قاهیرە 31 تەمموز.
چوار "ناوچەی هێورکردنەوە" دەبوایە لە سەر خاکی سوریا پێكبهێنرێن بەپێی ئەو پلانەی خرایەڕوو لە ئایار لەلایەن روسیا و تورکیا و ئێرانهوه لە کاتی دانوستانی ئاشتیدا لە کازاغستان.
مانگی رابردوو، بۆ یەکەمجار دوو لەو ناوچانە پێكهێنران لە باشوری سوریا و قهڵای ئۆپۆزسیۆن لە رۆژهەڵاتی غوتە نزیکی دیمەشق.
ناوچەی [هێورکردنەوەکەی] پارێزگای حومس بڕیارە شارۆچکەکانی دهوروبهری تەلبیسیە و حەولە و رەستان بگرێتەوە.
چوارەم ناوچە لە باکوری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلیب هێشتا پێكنههێنراوه.
نایابە!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت