هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات داعش لە نیوەی رەققە وەدەردەنێن

هێزەکانی سوریای دیموکرات رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە نیوەی قەڵای گروپەکە، رەققە، وەدەرناوە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (26 تەمموز) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ رامی عەبدولڕەحمان وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "ئێستا کۆنترۆڵی له‌سه‌دا 50ی شاری رەققەیان کردووە سەرەڕای بەرەنگاریی توندی داعش".

هێرشەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پاڵپشتیدەکرێت بە هێرشی ئاسمانی و راوێژکاری تایبەت و ئامراز و چەك لە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیه‌وه‌ بۆ شەڕی دژی داعش لە سوریا و عێراقی هاوسێی.

خانمە وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی رەققە، وتی نزیکەی نیوەی شارەکە لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

جیهان شێخ ئەحمەد درەنگانێکی چوارشەممە وتی: "چل و پێنج لە سەدی رەققە ئازادکراوە. هێزەکانمان لە هەموو لایەکەوە پێشڕەویی دەکەن."

ئەحمەد وتی: "تا گەمارۆ لەسەر داعش زیاتربێت، توندتر کاردانەوەی دەبێت و زیاتر شەڕدەکات."

داعش لە سەرەتای 2014وە رەققەی گرتووە و لەوکاتەوە شارەکە هاوواتایە بە قێزەونترین ستەمکارییەکانی گروپەکە.

توندڕەوان لەنێو خەڵکدا کردەی سەربڕینیان ئەنجامداوە و وادەبینرێت رەققە بەکارهێنرابێت وەك بنکەی داڕشتنی پلانی هێرشەکانی دەرەوە.

هەر کە داعش لە رەققە دەرکرا، چاوەڕواندەکرێت کیانێك بەناوی ئەنجومەنی مەدەنیی رەققەوه‌ کاروباری کارگێڕیی شارەکە بەڕێوەببات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500