پێكدادان له سه‌رتاسه‌ری شه‌ودا له ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندا له‌ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق روویدا و ناوچه‌كه له‌لایه‌ن رژێمیشه‌وه بۆردومانكرا، سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنێكی ئاگربه‌ست، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (26 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
ناوچه‌یه‌كی ئاگربه‌ست كه هه‌ندێك به‌شی غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه شه‌ممه ده‌ستیپێكرد، دوای رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌و یه‌كه‌مجار بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌وه.
روانگه‌كه وتی هێزه‌كانی رژێم پێكیاندا دا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی فه‌یله‌قی ره‌حماندا -- كه هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشووه -- له گه‌ڕه‌كی عه‌ین تارمه.
شه‌ڕه‌كه له به‌یانیی چوارشه‌ممه‌دا هێوربووه‌وه، به‌ڵام فرۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێم ده‌ستیانكرده بۆردومانی ناوچه‌كه.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم گه‌ڕه‌كی عوته‌یه‌شیان له غۆته‌ی خۆرهه‌ڵات كرده ئامانج و كچێكیان كوشت و حه‌وت مه‌ده‌نیی تریشیان برینداركرد، هه‌روه‌ها شارۆچكه‌ی زه‌مالكه‌ش.
ئه‌م بۆردومانه نوێیانه دوای دوو رۆژ بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی عه‌ربین روویاندا له غۆته‌ی خۆرهه‌ڵات، كه بووه‌هۆی كوشتنی 12 مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا منداڵ.
به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "بۆردومانه‌كان و پێكدادانه‌كانیش پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ن."