هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق خانووی حەوانەوەی داعش و ئه‌مباری چەك دەدۆزنەوە لە بەغدا

هێزەکانی عێراق چەند خانوویەکی حەوانەوە و ئه‌مباری چەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزیەوە لە چەند هەڵمەتێکدا کە گەڕەکی لەتیفیەی لە باشوری بەغدا کردە ئامانج، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سێشەممە (25 تەمموز) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق چەند خانوویەکی حه‌وانەوەی داعشیان دۆزیوەتەوە و پێنج خانووی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردۆتەوە و دەستیانگرتووە بەسەر چەك و تەقەمەنیی جۆراوجۆردا لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە لەتیفیە."

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ دەستیانگرت بەسەر بەلەمێکدا کە تەقەمەنی و چەند موشه‌كێكی ده‌ستكردی خۆماڵیی داعشی تێدابوو، ژمارەیەك بۆمبی دەستكریشیان تەقانده‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500