هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاد لە 200,000 خێزان دەگەڕێنەوە بۆ نەینەوا

لەم هەفتانەی دواییدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خێزان رێگەیان گرتووە بەرەو شوێنەکانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا، حکومەتی عێراقی دووشەممە (24 تەمموز) رایگەیاند.

سکرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، مەهدی عەللاق، لە بەیاننامەیەکدا وتی زیاد لە 200,000 خێزان خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان لە خۆرهەڵاتی موسڵ و دەشتی نەینەوا.

بەیاننامەکە راشیگەیاند هەندێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ خۆرئاوای موسڵ، کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە بەهۆی شەڕەکانی رزگارکردنیه‌وه‌ لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، لەکاتێکدا هەندێکی دیکە هەر له‌سەرەتاوه‌ شوێنەکانی خۆیان بەجێنەهێشتبوو.

هه‌روه‌ها رایگەیاند: "ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراقە کە ژینگەیەکی ئارام و خزمەتگوزاریی سەرەتایی دابینبکات بۆ هاندانی هاوڵاتیان تا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان. ئەمە هاندەری سەرەکیی گەڕانەوەیانە."

لە خۆرئاوای موسڵ کارکردن بەردەوامە، وەك بەشێك لە پلانێکی فریاگوزاریی 100 رۆژە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگە هەنوکەییەکانی وەك لابردنی خۆڵوخاشاك و نۆژەنکردنەوەی دەزگاکانی خزمەتگوزاریی گشتی تا بتوانرێت خزمەتگوزاریی سەرەتایی بگەڕێنرێتەوە و دانیشتوان بتوانن بگەڕێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500