هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شام دهستیگرت بهسهر شاری ئیدلیبدا له سوریا، یەکشەممە (23 تەمموز)، دوو رۆژ دوای رێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ گروپێکی رکابەریدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئەحرار شام لە شاری ئیدلیب کشایەوە و ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدایە."
هەفتەی رابردوو پێکدادانی توند روویدا لەنێوان تەحریر شام و ئەحرار شامدا لەنێو پارێزگای ئیدلیبدا، لە دەروازەی سنووریی گرنگی باب هەوا لەسەر سنوری تورکیا، پێشئەوەی ئاگربەست رابگەیەندرێت لە درەنگانێکی هەینییدا.
عەبدولڕەحمان وتی بەسەدان چەکداری ئەحرار شام "شارەکەیان جێهێشت له دەیان ئۆتۆمبیلدا و چوون بەرەو باشوری پارێزگای ئیدلیب".
وتیشی تەحریر شام خاڵێكی پشکنینی لە باکوری خۆرئاوای شارەکە دانا.
کەوتنی شارەکە و پایتەختی پارێزگاکە بۆ ناودهستی ئەو هاوپەیمانێتییە توندڕەوە دوای ئەوەبوو کە روانگەکە رایگەیاند "زیاد لە 31 شارۆچکە و گوند"یان گرتووە لەنێو پارێزگاکەدا لەماوەی دوو رۆژدا.
گرتنی بێ خوێنڕشتنی شارۆچکە و گوندەکان دوای راگەیاندنی ئاگربەستی هەینی هات.
روانگەکە رایگەیاند كه بۆمبێکی خۆکوژی لە ئیدلیب یەکشەممە 11 کەسی کوشت.
عەبدولڕەحمان وتی بوونی ئەحرار شام زۆر کەمبووهتەوە لە پارێزگای ئیدلیب، کە پێشتر داگیریکردبوو. چەکدارانی گروپەکە تەنیا لە شارۆچکەی ئەریحا و بەشێکی جەبەل زاویە لە باشوری خۆرهەڵات ماونەتەوە.