هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 خۆکوژ لە بەغدا دەستگیردەکەن

سێ خۆکوژ دەستگیرکران لە دەروازەی خۆرئاوای بەغدا لەکاتێکدا هەوڵیاندا بچنەنێو پایتەختی عێراقەوە لە پارێزگای ئەنبارەوە، وەزارەتی ناوخۆ هەینی (21 تەمموز) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی هەینی سێ خۆکوژی دەستگیرکرد لەکاتێکدا هەوڵیاندەدا بچنەنێو بەغداوە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە خاڵی پشکنینی سوقوری نێوان بەغدا و ئەنبار."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "تیرۆریستەکان ناسرانەوە بەهۆی زانیاری هەواڵگریی پێشوەختەوە کە لە پۆلیسی رەمادییەوە گەیشتبوو."

هه‌روه‌ها رایگەیاند كه‌ گومانلێکراوان بران بۆ دەزگایەکی تایبەتی دەستبەسەرکردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500