سێ خۆکوژ دەستگیرکران لە دەروازەی خۆرئاوای بەغدا لەکاتێکدا هەوڵیاندا بچنەنێو پایتەختی عێراقەوە لە پارێزگای ئەنبارەوە، وەزارەتی ناوخۆ هەینی (21 تەمموز) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی هەینی سێ خۆکوژی دەستگیرکرد لەکاتێکدا هەوڵیاندەدا بچنەنێو بەغداوە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە خاڵی پشکنینی سوقوری نێوان بەغدا و ئەنبار."
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "تیرۆریستەکان ناسرانەوە بەهۆی زانیاری هەواڵگریی پێشوەختەوە کە لە پۆلیسی رەمادییەوە گەیشتبوو."
ههروهها رایگەیاند كه گومانلێکراوان بران بۆ دەزگایەکی تایبەتی دەستبەسەرکردن.