ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگهیاند ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان پێنجشەممە (20 تەمموز) دوو گروپی چەکداری لە سوریا و دوو پێگەی بازرگانیی دراو گۆڕینەوە و چوار کەسی خستە لیستی رەشی سزاكانیهوه، بەهۆی پەیوەندییانهوه بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و ئەلقاعیدەوە.
هەر هەشت ناوەکە خرابوونە سەر داوایەکی نوسراوی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم و ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ جێبەجێکردنی قبوڵ کرد.
ئەو دوو گروپەی لە سوریا شەڕدەکەن و خرانە ناو لیستی سزاكانهوه بریتیین له سوپای خالیدی کوڕی وەلیدی سەربە داعش و جوند ئهلئەقسا، کە لەم دواییانەدا پەیوەندیی بە داعشەوە کرد دوایئەوەی پێشتر پهیوهست بوو به بهرهی پێشووی بەرەی نوسرهوه.
سوپای خالیدی کوڕی وەلید لە باشوری سوریا چالاکە، لەکاتێکدا جوند ئهلئەقسا لە ئیدلیب دەرکران سەرەتای ئەمساڵ و ئێستا لە رەقە چالاکی دەکەن.
هەردووکیان وەك یاریزانی بچوك دهبینرێن له ململانێی شهش ساڵهی سوریادا کە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.
نوسینگهی حەنیفە بۆ گۆڕینەوەی دراو، کە لە ئەلبوکەمالە لە سوریا، بەهەمانشێوە خرایە لیستەکەوە لەگەڵ سیلسیلهت ئهلزهههب، کە بارزگانیی دراو گۆڕینەوەیە لە سوریا و تاوانبارە بە جوڵاندنی پارە بۆ داعش.
دوو کەسایەتیش کە لە ئهندهنوسیا چالاکن، عومان رۆچمان و محەمەد بەحرون نهعیم ئانگی تامتۆمۆ، کە ئێستا لە سوریایە، ناویان هێنرا وەك بەشداربووان لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا.
دوو کەسی دیکەش کە لە هەرێمی کەفکاسیای روسیا و لە سوریا چالاکبوون -- مالیك روسلانۆڤیچ بەرخانۆێڤ و موراد ئیراکلیڤیچ مارگۆشڤیلی -- لەسەر لیستی ئابڵوقەکە زیادکران.
ئیستا 252 تاكهكهس و 76 دامەزراوە لەسەر لیستی ئابڵوقەی نەتەوە یەکگرتووەکانن بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە داعش و ئەلقاعیدەوە و بەربەستیان بۆ دانراوه بە دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانیان و قەدەغەکردنی گەشتکردنیان لە جیهاندا.