هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 20 گەڕەکی موسڵ لە تەقەمەنی پاکدەکەنەوە

ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاککردنەوەی موسڵ لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەردەوامن.

تاکو ئێستا 20 گەڕەك لە رۆژئاوای موسڵ پاککراونەتەوە لە مین و بۆمبی دەستكرد و گوله‌تۆپی نەتەقیو، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، چوارشەممە (19 تەمموز) رایگەیاند.

رەسوڵ وتی: "تیمی خۆبەخشانی عێراقی بەشداریدەکەن لە هەڵمەتەکەدا کە ئامانجی گەڕاندنەوەی دانیشتوانە بۆ رۆژئاوای موسڵ بەزووترین کات."

وتیشی هەروەها هێزەکانی عێراق چەندین خانووی بۆمبڕێژکراویان له‌ ته‌قه‌مه‌نی پاككردۆته‌وه‌ و داروپه‌ردووی بینا روخاوه‌كان و ئۆتۆمبیله‌ تێکشکاوه‌كانیان لابردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500