هه‌واڵه‌كانی عێراق

یەکێتی ئەوروپا سزای 16 سوریی تر دەدات لەسەر هێرشە کیمیاییەکان

یەکێتی ئەوروپا دووشەممە (17 تەمموز) سزای سەپاند بەسەر 16 بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای سوریدا لەسەر هێرشی چەکی کیمیایی بۆ سەر مەدەنییەکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەم هەنگاوە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەوەی یه‌كێتییه‌كه‌ ژمارەی ئەو کەسانە دەگەیەنێتە 255 کە رووبەڕووی قەدەغەی گەشت و سڕکردنی دارایی دەبنەوە بەهۆی هێرشی توندوتیژی رژێمه‌وه‌ ب سەر مەدەنییەکان لەکاتی شەڕەکەدا.

بەیاننامەیەکی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: "یەکێتی ئەوروپا ئەو 16 کەسەی زیادکرد بەهۆی رۆڵیانەوە لە گەشەپێدان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی."

راشیگەیاند یەکێتی ئەوروپا سێشەممە ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە.

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، کە دەزگای چاودێریی کیمیایی نەتەوە یەکگرتووەکانە، مانگی رابردوو رایگەیاند کە سارین وەك چەکێکی کیمیایی بەکارهاتووە لە هێرشی 4 نیساندا بۆسەر شارۆچکەی خان شێخونی سوری.

لانیکەم 87 کەس، لەنێویاندا منداڵ، لە هێرشەکەدا مردن.

سوریا لەئێستادا رووبەڕووی گەمارۆی نەوت، سنورداکردنی هەندێك وەبەرهێنان، سڕکردنی دارایی له‌ پشکی بانکی ناوەندیی سوریا لە یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ سنوردارکردنی هەناردە بۆتەوە.

هەروەها سزای ئابڵوقه‌ی به‌سه‌رداسه‌پێنراوه‌ لەسەر ئه‌و ئامێر و تەکنەلۆژیایه‌ی ده‌شێت لە چەوساندنەوەی ناوخۆدا بەکاریبهێنێت لەگەڵ ئامێر و تەکنەلۆژیا بۆ چاودێری و بڕینی پەیوەندی ئینتەرنێت و تەلەفۆن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500