زۆرینەی خەڵکە ئاوارەکەی شارە رزگارکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان، سکرتاریەتی حکومەتی عێراق دووشەممە (17 تەمموز) رایگەیاند.
سکرتاریەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "زیاتر لەسهدا 70 ی ئاوارەكانی رەمادی و سەلاحەدین گەڕاونەتەوە شارۆچكهكانیان" دوای رزگارکردنیان لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
راشیگەیاند: "حکومەت سوورە لەسەر ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان لەنزیکترین کاتدا."
سکرتێری گشتی، مەهدی عەلاق، وتی حکومەتی عێراق خوازیارە هەموو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابینبکات، لەنێویاندا کارەبا، ئاو، تەندروستی و خوێندن، بۆ هاندانی خێزانە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەی خێرا بۆ شار و گوندەکانیان.
گەڕانەوەی ئاوارەکان بەهەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و هێزە ئەمنییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئەنجامدەدرێت.