هێزەکانی عێراق، پاڵپشت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چوونەنێو گوندی ئیمام غەربییهوه لە گەیارە سهرلهبەیانیی هەینی (14 تەمموز) بۆ گرتنەوەی لە دەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.
داعش دزەیکردە نێو ئیمام غەربییهوه لە باشوری موسڵ، لە 5 تەمموزدا، هەندێك بەشی گوندەکەی گرت و لەنێو بیناکانیدا جێگیربوون.
چوارشەممە سوپا ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی گوندەکە و رێوشوێنه ئەمنیەکانی زیادکرد بۆ ناوچەکانی دەوروبەری گوندەکە تا رێ لە چەکدارەکانی داعش بگرێت دزەی لێوەبکەن.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان چوونەنێو ئیمام غەربییهوه، 61 کیلۆمەتر لە باشوری موسڵ و بەشێکی گەورەی گوندەکەیان ئازادکرد."
وتی بەردەوامن لە پێشڕەوییان لە گوندەکەدا و زیانگەیاندن بە داعش.
وتیشی: "سوپا گەمارۆی سەر ئیمام غەربی توندترکردووه و ئێستا ئابڵۆقەی چەکدارە ماوەکانی نێو بەشێکی بچوکی گوندەکەی داوه."