هه‌واڵه‌كانی عێراق

17 ئەندامی داعش خۆیان رادەستی سوپای عێراق کرد لە دیالە

ژمارەی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە خۆبەخشانە خۆیان رادەستی سوپای عێراق کردووە لە دیالە لەماوەی 72 کاتژمێردا گەیشتە 17 کەس، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە پێجشەممە (13 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، لیوا موژیر عەزاوی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "سێ تیرۆرستی داواکراوی سەر بە داعش ئەمڕۆ خۆیان رادەستی سوپای عێراق کرد لە ناوچەی مەخیسە، باکوری رۆژهەڵاتی دیالە."

وتیشی: "ئەمه‌ ژمارەی ئەو تیرۆرستانەی خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەکان کردووە لە ماوەی 72 کاتژمێردا گەیاندە 17."

هەروەها وتی بەندکراوان راگوێزران بۆ گرتوخانەکانی ئەمن بۆ لێکۆڵینەوە پێشئەوەی رەوانەی دادگا بکرێن بۆ دادگاییکردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500