هێزە ئەمنییەكانی عێراق گومانلێکراوێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دهستگیركرد کە به تۆمهتی تێرۆریزم داواکرابوو لە گەڕەکی مەنسوری بەغدا، وەزارەتی ناوخۆ چوارشەممە (12 تەمموز) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزە ئەمنییەکان چاودێریی "ئەندامێکی مەترسیداری داعشیان دەکرد کە لەلایەن چەندین دادگاوە داواکراوە لەسەر چەندین هێرشی تیرۆریستی".
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "شوێنپێیمان هەڵگرت دوای ئەوەی شێوەی خۆی گۆڕیبوو لە گەڕەکی مەنسور کە لەوێ بەرەو رێستۆرانتێك دەچوو."
ههروهها رایگەیاند گومانلێکراوەکە داواکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و هەواڵگریی باشوری رەسافەوه بههۆی بوونی رۆڵییهوه لە چەندین کردەی تیرۆیستیدا.