هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنی شه‌نوكه‌و لە موسڵ بەردەوامە

هێزەکانی عێراق شەش ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد کە لە ژێرزەمینێکی موسڵی کۆندا خۆیانشاردبووه‌وه‌، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عەمید یەحیا رەسوڵ چوارشەممە (12 تەمموز) بە دیارونای وت.

وتی "ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق نزیکەی پێنج کیلۆمەتریان لە موسڵی کۆن پشکنی" و ئاماژەی بەوەشکرد کە "شەش تیرۆریستیان دۆزییەوە لە ژێرزەمینی ماڵێکدا خۆیان شاردبووه‌وە و دەستیان بەسەر نزیکەی تەنێك تەقەمەنی و بۆمبدا گرت کە داعش بەجێیهێشتبوون".

ره‌سوڵ بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لابردنی داروپەردووه‌كان و پاشماوەی شه‌ڕه‌كه‌ بەردەوامە، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لابردنی مین و پوچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبانەی لە ماڵەکاندا دانراون.

وتی: "هەروەها بەردەوامیشین لە گواستنەوە و یارمەتیدانی مەدەنییەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500