هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق تیرۆریستە داواکراوەکان دەستگیردەکەن لە هەڵمەتێکدا لە کەرکوك

حەوت تیرۆریستی داواکراو، لەنێویاندا سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران لە هەڵمەتێکی ئەمنیدا درەنگانی دووشەممە (10 تەمموز) لە باشوری رۆژئاوای کەرکوك، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوك رایگەیاند.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك، عەقید سەلام جاف، بە دیارونای وت هێزە تایبەتەکانی پۆلیس بە پشتیوانی پێشمەرگە هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ سەر خانووه‌كانی گەڕەکەکانی تەئمیم و وەحدە.

وتیشی: "سێ کەسی داواکراو بە تۆمەتی تیرۆریزم و پێنج گومانلێکراو کە هاوەڵیان بوون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران."

هەروەها وتی: "65 کیلۆ تەقەمەنی و چەک و ئارپیجی سەرشان دەستیبەسەردا گیراوە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500