حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن دووشەممە (10 تەمموز) کۆبوونەوە بۆ حەوتەمین خولی وتوێژی ئاشتی بە سپۆنسەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ پێشبینییەکی کەمی چارەسەر بۆ کۆتایهێنان بەو کێشە شەش ساڵیە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
وتوێژەکان لە جنێڤ دهستیانپێكردهوه دوایئەوەی ئاگربەستێك خرایە بواری جێبەجێکردنەوە لە سێ پارێزگای باشوری سوریا یەکشەممە کە چاودێرێك رایگەیاند رژێم بەزۆری بێدەنگ بووە جگە لە هەندێك پێشێلکاریی پەرش و بڵاو.
ئاگربەستەکە ئەنجامدرا لەلایەن ئەمریکا و روسیا و ئەردەنهوه، کە دوایین رێککەوتنە ئەنجامبدرێت لەدەرەوەی چوارچێوەی جنێڤدا.
خولی نوێی دانوستانەکانی جنێڤ بەپێی رێسا تیشك دەخاتە سەر چوار بابەت کە ناودهبرێن به "سەبەتە": دەستورێکی نوێ، حکومڕانی، هەڵبژاردنەکان و روبەڕوبوونەوەی "تیرۆریزم".
هەرکە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دیمیستورا، گەیشتە جێ بۆ وتوێژەکان دووشەممە بە رۆژنامەوانانی وت: "ئێمە زۆر بە سهختی کاردەکەین."
دوایین وتوێژەکان لە ئایار کۆتاییان هات بە پێشوەچونێکی کەم بەرەو کۆتایهێنان بە جەنگ کە زیاتر لە 320,000 کەسی تێدا كوژراوه لەوکاتەوەی لە ئازاری 2011 هەڵگیرسا.