هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی رژێمی سوریا هێرشدەکەنە سەر باشوری وڵاتەکە سەرەڕای ئاگربەست

هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشێکیان ئەنجامدا بۆسەر شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگایەکی باشور دووشەممە (10 ته‌مموز) سەرەڕای ئاگربەست، بەڵام میدیای دەوڵەت رایگەیاند هێرشەکە دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند هێرشەکەی پارێزگای سوێیدا بەیانی دووشەممە دەستیپێکرد دوای نزیکەی 24 کاتژمێر لە راگەیاندنی ئاگربەستێکی نێودەوڵەتی.

روانگەکە رایگەیاند: "رژێم دەستی بە هێرشیك کرد بۆ سەر ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی شاری سوێیدە بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی."

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی گروپە بە ئامانجگیراوەکان پاڵپشتییان لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەدەست گەیشتووە.

وتیشی رژێم زنجیرەیەك گرد و گوندی گرتووە لە ناوچەکەدا.

بەڵام میدیای دەوڵەتی سوریا هەمان ئەو ناوچانەی وەك سنورێك ناوبرد کە هێزەکانی رژێم لە داعشیان گرتووە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سه‌ربه‌ دەوڵەت رایگەیاند: "هێزەکانی ئێمە و هاوپەیمانەکانمان چەندین ناوچە و گوند و گرد و شوێنی بڵندیان گرت لە رۆژهەڵاتی دەوروبەری سوێیدا دوای لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری تیرۆرستانی داعش."

پێکدادانەکان لەکاتێکدا دێن کە ئاگربەستێك بۆ باشوری سوریا، کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و روسیا و ئەردەنه‌وه‌ دانوستانی لەسەرکرا، پێینایە دووەم رۆژیەوە.

هەتاکو ئێستا، ئەو رێککەوتنەی هەینی راگەیەندرا ئارامیی هێناوە بۆ زۆربەی بەشەکانی ئەو سێ پارێزگایەی دیاریکراوە: دەرعا، قونەیترە و سوێیدا.

بەڵام سەرەڕای پێکدادانەکانی سوێیدا، پێشێلکاری سنورداری تریش هەبووە بەگوێرەی روانگەکە، له‌وانه‌ تۆپبارانی رژێم و تەقەلێککردن لەگەڵ چەکداران لە دەرعا.

روانگەکە رایگەیاند لە پارێزگای قونەیترە راپۆرتەکان باسی تەقەکردنیان کرد لێرە و لەوێ لەهەردووك لایەنەوە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو لەهیچ کام لە روداوەکاندا.

ئاگربەستی یەکشەممە چووە بواری جێبەجێکردنەوە راستەوخۆ پێش وتوێژی نوێی ئاشتی لە جنێڤ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500